Boxoft Photo Magic Maker   

یێکێ لەو بابەتانەی کە زۆر کەس پێیان خۆشە لە پێژمێر دا بیکەن دەسکاریکردنی وێنەیە بۆ سەرنجراکێش کردنی پتری وێنەکانیان. ئەگەر ئێوەش حەزتان لێیە کاری گرافیکی بکەن و بە دانانی گاریگەری سەرنجراکێش لە سەر وێنەکانتان حەزەکانتان بهێننە دی، ئەوا یێکەم ئامراز کە بیری لێ دەکەنەوە فۆتۆشاپ،ـە کە بە دانانی کاتێکی زۆر دەتوانن جوانترین وێنەی هونەری بخوڵقێنن. بەڵام زۆربەی ئەو کەسانەی کە بە پێژمێر کار دەکەن بە شێوەی پیشەیی ناتوانن لەم ئامرازە بە ناوبانگە کەڵک وەربگرن، یان رەنگە ئەو کاتە زۆرەیان نەبێ کە بۆ وێنەکانیان تەرخان بکەن.هەر بۆیێ ئەمجارەیان Boxoft Photo Magic Maker پێ دەناسێنین کە هەم لە کارکردن دا زۆر هاسانە و هەمیش دەوڵەمەندە بە زۆر کاریگەری سەرنجراکێش.
ئێوە دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لەم ئامرازە بە چەند کرتەکردنێکی ساکار و بە بێ هەبوونی زانیاری تایبەت ئەزموونی زۆر کاریگەری سەرنجراکێش تاقی بکەنەوە. لەم ئامرازە دا نزیک بە ١٣٠ کاریگەری زۆر تایبەت جێکراوەتەوە کە جوانییێکی رۆمانتیک لە سەر وێنەکان دەخوڵقێنێ و بە دڵنیاییەوە جێژی لێدەبینن. لە ژێرەوە بە کوورتی هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە دەخەینە روو کە بریتین لە:
-دانانی ١٣٠ کاریگەری سەرنجراکێشی جۆراوجۆر لە سەر وێنە
-هاسان لە بەکارهێنان دا بە رواڵەتێکی سەرنجراکێش
-ئەوپەڕی چۆنیێتی لە پاشەکەوتکردنی وێنەکان بە فۆرمەتی جۆراوجۆر
-پشتگری کردن لە زۆربەی فۆرمەتەکانی باو
-قەبارەی مامناوەندی و خێرایی زۆر لە ئەنجامی کارەکاندا
-پشتگری کردن لە وێنەی دەسکاریکراوی MirrorPrint
-ئیمکانی بەکارهێنانی چەندین کاریگەری هاوکات لە سەر وێنەکان
-و...

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 17.5 MB
File ver    : 1.4.0.0
File format : exe
Date Added  : May 04/05/2020
Last viewed : May 04/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download
Funny Photo Maker   

Funny Photo Maker ئامرازێکی سەرنجراکێش و بە توانایە بۆ خووڵقاندنی وێنەگەلی جۆراوجۆری وەک وێنەی پێکەنیناوی بە بابەتی جۆراوجۆر بە کەڵک وەرگرتن لە تەرحە لە پێشدا دارێژراوەکان. بۆ وێنە دەتوانن وێنەکانتان لە سەر بیلبۆردەکانی زۆر گەورە هەڵواسن بە بێ ئەوەی کە لە ئامرازی تایبەتی دەسکاری وێنە کەڵک وەربگرن. ئەو تەرحانەی کە لەم ئامرازە دا گوونجێنراون، کارەکان بۆ بەکارهێنەر هاسان دەکات و زۆر بە هاسانی دوای هەڵبژاردنی وێنە و تەرحی هەڵبژێردراو، دەرچوونگەی دلخواز بەرهەم بێنن. چۆنیێتی مامناوەندی وێنەکان و پێویست نەبوون بە زانیاری تایبەتی لەتایبەتمەندییە گرینگەکانی ئەم ئامرازە بە هەژمار دێت. گاریگەریەکانی جوان، پاشبنەمای سەرنجراکێش و هەروەها دەستەکردنی چوارچێوەکان بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازی Funny Photo Maker دەخرێتە بازنەی کردارەوە. وەشانی نوێی ئەم ئامرازە بە هەبوونی ئیمکاناتی زۆرەوە دەتوانێ یارمەتیدەرێکی باش بێ بۆ خوڵقاندنی وێنەکانی جوان و سەرنجراکێش بە پێی حەز و خواستەکانتان.هێندێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
-بەرهەم هێنانی وێنەی جوان و شۆخ
-هاسان لە بەکارهێناندا
-هەبونی تەرحی لە پێشدا ناسێنراو
-هەبونی پاشبنەما، چوارچێوە و کاریگەریەکانی سەرنج راکێش
-پشتگریکردن لە گشت جۆرەکانی فۆرمەتی باوی وێنەگەل
-چۆنیێتی مامناوەندی لە دەرچوونگەکانی ئامراز دا
-و...

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 48.3 MB
File ver    : 2.4.2
File format : exe
Date Added  : May 04/05/2020
Last viewed : May 04/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10
Free Download
AnyPic Image Converter   

هەر وەک فیلمەکان، موزیکەکان و زۆرێک لە بژاردەکانی دیکە گۆڕینی فۆرمەت مانای هەیە بۆ وێنەکانیش هەبونی ئامرازێکی باش بۆ گۆڕینی فۆرمەت دەتوانێ گرینگی و بایەخی خۆی هەبێ کە زۆرێک لە بەکارهێنەران رەنگە سەرنجیان بەم خاڵە نەدابێ. هەڵبەت رەنگە ئەم گرینگی پێنەدانە نەبوونی پێویست بوون بێ بەم ئامرازە،هێندێک کات دێتە هەن کە ناچار دەبین فۆرمەتەکانی وێنەش بگۆڕین، بۆ وێنە هەموو سیستەمەکان ناتوانن تەواوی فۆرمەتەکانی وێنە بناسنەوە پێشانیان بدەن، لێرەیە کە دەبێ وێنەکان بگۆڕینە سەر ئەو فۆرمەتەی کە لە گەڵ سیستەمەکەدا دەگونجێن. AnyPic Image Converter ئامرازێکی کارایە کە دەتوانێ بەم ئەرکە هەستێت. ئامرازێک کە دەتوانێ بە پشتگری کردن لە فۆرمەتە جۆراوجۆرەکان و رێکخستنی جۆراوجۆر هەڵبستێ بە گۆڕینی فۆرمەتی دڵخواز.
گونجان و هاوئاهەنگی لە گەڵ زیاتر لە ٦٠ فۆرمەتی بەکارهاتوو بۆ وێنەگەل یێکێ لە گرینگترین تایبەتمەندی ئەم ئامرازە بە هەژمار دێت. گۆڕینی سایز لە کاتی گۆڕین دا، گۆڕینی هاوکاتی چەند فایل، ئەوپەڕی چۆنیێتی لە دەرچوونگە دا ئیمکانی رێکخستن بۆ وەدەسهێنانی قەبارەی دڵخواز و هەروەها ئیمکانی دانانی هێما بە مەبەستی بەرگریکردن لە کۆپی رایتی بێ ئیزن لە دیکەی تواناییەکانی ئەم ئامرازەن کە تێیدا گوونجێنراون. هێندیک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە کورتی بریتین لە:
-پشتگری کردن و گوونجان لە گەڵ پتر لە ٦٠ فۆرمەتی جۆراوجۆر بۆ وێنە
-هەبونی توانایی گۆڕینی سایزی وێنە لە کاتی گۆڕین دا
-کەڵک وەرگرتن لەوپەڕی چۆنیێتی لە گۆڕینی وێنەکان
-ئیمکانی گۆڕینی چۆنیێتی لە کاتی گۆڕیندا
-توانایی دانانی ‌هێما و لۆگۆ بە مەبەستی بەرگریکردن لە کۆپی رایتی بێ ئیزن
-گۆڕینی هاوکاتی چەند وێنە
-خێرایی بەرز لە گۆڕین و گشت کردەکانی ئامراز دا
-بەکارهێنانی زۆر هاسان لە ئامراز دا
-و...

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 5.36MB
File ver    : 1.2.8
File format : exe
Date Added  : May 04/05/2020
Last viewed : May 04/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download
Artweaver   

Artweaver ئامرازێکی بەهێزە بۆ دەسکاری کردنی وێنە. ئەم ئامرازە زۆر توانایی هەن کە دەتوانێ سەرنجی بەکارهێنەران بۆ لای خۆی راکێشێ. ئەم ئامرازە بە قەبارەی٨ م.ب و رواڵەتێکی سەرنجراکێش، زۆر کاریگەری هەن کە بۆ دەسکاری کردنی وێنە دەتوانێ لە ئامرازیتر بە قەباری قورستر رزگارتان بکات. هەبونی دەیان فڵچە و گاریگەری، گوونجان لە گەڵ فۆرمەتە جۆراوجۆرەکانی وێنە، هەبوونی ئیمکاناتی نیوە پیشەیی بۆ دەسکاریکردنی وێنە، کەڵک وەرگرتن و گونجان لە گەڵ رێکخەر(Processor)ـەکانی چەندناوەکی بۆ بردنە سەری کارایی ئامراز و چەندین توانایی دیکەی لە خۆ گرتووە.هێندێک لە تایبەتمەندییەکان ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
-هەبوونی دەیان فڵچە لە ئامراز دا
-رواڵەتی ساکار و سەرنجراکێش
-پشتیوانی لە فۆرمەتەجۆراوجۆرەکان بۆ کەڵک وەرگرتن لە وێنەکاندا
-پشتیوانی لە دۆخی Layering لە ئامراز دا
-هەبوونی تواناییەکانی باو بۆ دەسکاریکردنی وێنە
-هەبوونی دەیان مۆدێل و کاریگەری لە ئامراز دا
-دەسکاریکردنی چینەکانی دەق
-پشتگریکردن لە رێکخەرەکانی چەند ناوەکی
-هەبوونی تەختە بۆ نەقاشیکردن
-و...

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 8 MB
File ver    : 5.1.1
File format : exe
Date Added  : May 04/05/2020
Last viewed : May 04/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download